جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سبه‌ینێ ڕاگه‌یاند
وێستگه نیوز -
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سبه‌ینێ ڕاگه‌یاند و داوایكرد ته‌واوی كه‌رته جیا جیاكان به‌شداری فراوان له‌و خۆپیشاندانه‌دا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی دۆخی موچه‌خۆران و خۆپیشاندانی چاوه‌ڕوانكراو له پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "له پێناوی رێگرتن له بێڕێزی زیاتر ده‌رحه‌ق به كارمه‌ندان و موچه‌خۆرانی ھه‌رێم و سنوردانان بۆ تاڵانكاری حكومه‌تی ھه‌رێم و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، له بڕین و شاردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئێمه له نه‌وه‌ی نوێ پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی 3/25 راده‌گه‌یه‌نین".
وتیشی: "داوا له ته‌واوی كه‌رته جیا جیاكان ده‌كه‌ین به‌شداری فراوان له‌و خۆپیشاندانه‌دا بكه‌ن".
هاوكات داواشی له حزبه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان كرد كه "خۆیان به به‌شێك له‌م تاڵانكاریهی ھه‌رێم نازانن، پێشوه‌خته پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌كان رابگه‌یه‌نن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له دیدی ئێمه‌وه، كاتی ئه‌وه ھاتوه كه ھه‌ڵوێستی ھه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و دۆسێ گرنگه كه په‌یوه‌ندی به قوتی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه ھه‌یه ئاشكرا و ڕوون بێته‌وه و چیتر كهمدهرامهترین چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تن نه‌بنه قوربانی ھه‌ڵوێستی لێڵ و ناڕۆشنی حیزبه سیاسیه‌كان و حكومه‌تی ھه‌رێم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "پشتیوانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ مافی فه‌رمانبه‌ران له‌م كاته‌دا، جگه له ڕه‌وایه‌تی ئه‌و مافه، ھه‌ڵقوڵاوی ھیچ ھه‌ڵوێست و بابهتێكیتر نییه و پشتیوانی ھه‌ر حزب و لایه‌نێكیتر بۆ موچه‌خۆرانی ھه‌رێم ھه‌م پێویسته و ھه‌م ھه‌نگاوێكی دروسته به ئاڕاسته‌یه‌كی راستدا".
PM:12:27:24/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2999
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت