120 لای شاسوار عه‌بدولواحید ده‌بێته ژماره‌یه‌كی سه‌یر
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه پێدانی ژماره 120 به لیسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه نه‌كرا، "شتێكی سه‌یره، ئیحتیمالی روودانی یه‌ك له ملیۆنه".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له مانگی 10ی ساڵی 2017 تیروپشك كرا بۆ ھه‌ڵبژاردنی ژماره‌ی لیسته‌كان بۆ به‌شداربوون له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ھه‌رێمی كوردستان (كه ته‌بعه‌ن دواتر نه‌یان وێرا هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن) ئه‌و كات لیستی نه‌وه‌ی نوێ ژماره 120ی به‌ركه‌وت".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌مڕۆش له به‌غدا تیروپشك كرا بۆ ژماره‌ی لیسته‌كان له سه‌رتاسه‌ری عیراق، له‌وێش نه‌وه‌ی نوێ ژماره 120ی به‌ركه‌وت. سه‌یر نییه؟".
له ماوه‌ی رابردوودا شاسوار عه‌بدولواحید جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی نه‌وه‌ی نوێ دامه‌زراند و یه‌كه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات.
PM:07:13:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 13871
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت