یه‌كێك له كۆشكه‌كانی سه‌دام حسێن ده‌كرێته زانكۆی ئه‌مریكی
وێستگه نیوز –
فه‌رمانگه‌ی خانووبەرەکانی حكومه‌تی عیراق ئاشكرایكرد كه یه‌كێك له كۆشكه‌كانی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته زانكۆی ئه‌مریكی له به‌غدا.
رۆژنامه‌ی سه‌باح له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له زاری ئه‌حمه‌د ئه‌لره‌بیعی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خانووبەرەکانی حكومه‌تی عیراق بڵاویكرده‌وه كه "فه‌رمانگه‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی له ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێنراوه و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كار ده‌كات بۆ سوودوه‌رگرتن له كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی".
ئه‌حمه‌د ئه‌لره‌بیعی وتی: "كۆشكی ره‌زوانیه و زه‌وییه‌كانی چوارده‌وری ته‌رخانكراوه بۆ دروستكردنی بینای زانكۆی ئه‌مریكی و دروستكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی وه‌به‌رهێناوه سوودی لێوه‌ربگیرێت".
وتیشی: "هێشتا فه‌رمانگه‌كه‌مان به‌پێی یاسای ژماره 72 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موڵكه‌كانی سه‌ركرده‌كانی رژێمی پێشوو ده‌كات".
به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 72 هه‌ر یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی رژێمی به‌عس بۆی هه‌یه خاوه‌نی یه‌ك موڵك بێت كه رووبه‌ره‌كه‌ی له 400 مه‌تر زیاتر نه‌بێت و هه‌ر موڵكێكی زیاده‌ی هه‌بێت لێیوه‌رده‌گیرێته‌وه
.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خانووبەرەکانی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندبوو كه ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆشكه‌كه‌ی سه‌دام حسێن له ئه‌عزه‌میه بكرێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بووان به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان.
PM:07:25:15/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت