گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سوكایه‌تی به ژن ده‌كات
وێنەکان لە ڤیدیۆکە وەرگیراون
وێستگه نیوز ـ
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت و پیاو له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان، ده‌بێته جێگه‌ی مشتومڕی تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان، چالاكوانێكیش، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه به پێچه‌وانه‌ی به‌ند و ماده‌كانی مافی مرۆ و ئازادییه كه‌سییه‌كان ده‌زانێت.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی گرته‌كه‌ی تۆمار كردووه و پرسیار له ئافره‌ته‌كان ده‌كات كه ناویان چییه‌و خه‌ڵكی كوێن، ئافره‌ته‌كان زۆر به كزۆڵی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و ناوی خۆیان و شاره‌كه‌یان ده‌ڵێن، به‌ڵام كه تۆماره ڤیدیۆییه‌كه دێته سه‌ر پیاوه‌كان، ئه‌وان وه‌ك پاڵه‌وانێك و به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه ناوی خۆیان ده‌ڵێن، كه پرسیاریشیان لێده‌كه‌ن بۆچی هاتوون ده‌ڵێن بۆ سێكس هاتوون.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌میشه كاریان پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاشایشی خه‌ڵكه، به‌ڵام تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رووخساری روونی ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه تاوانێكی گه‌وره‌یه و دژی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه كه‌سییه‌كانه، دووریش نییه دوای بینینی ڤیدیۆكه كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، زۆرێك له‌و ژنانه دووچاری هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن نه‌بنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ئاڤان فارس جاف، رۆژنامه‌نووس و چالاكی ژنان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە بێرێزییە بەرامبەر بە مافی مرۆڤ و ئازادییە کەسییەکان، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار لەوبابەتە بکۆڵێتەوە.
وتیشی: "ئەو کەسەی بەمشێوەیە پرسیار لەو کەسانە دەکات و وێنەیان دەگرێت رێگە پێنەدراوە و ھیچ پاساوێکی بۆ نییە، تەنھا دادوەر مافی لێکۆڵینەوەی ھەیە، بڵاوکردنەوەی وێنەی ڤیدیۆییان دژ بە ئیتیکی کاری میدیایی و ئاسایشی کۆمەڵایەتییە".
ئاڤان وتیشی: "پێویستە ھەرچی زووە و دەزگای پۆلیس و ئاسایش رێگە بگرن لەو جۆرە کارانە، داواکاری گشتیش رۆڵی ھەبێت لێپرسینەوە لەو جۆرە کارانە، لەگەڵ ئەوەش نیشاندانی وێنەی ژن
بەمشێوەیە سووکایەتییە بە ماف و تایبەتمەندی کەسەکان".
روونیشیكرده‌وه: "ھەموان دەزانین ژنان قوربانی دۆخێکی سەختی ژیان و کۆمەڵگەن، بۆیە پێویستە حکومەت و رێکخراوەکان ھەنگاوەکانی چاکسازی بۆ پرسەکانی ژن خێراتر بکرێت".
موحسین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ده‌ڵێت: "بە گوێ گرتن لەو ڤیدیۆیه من ئەوەم بۆ دەرکەوت کە ئەمە دیارە شوێنی لەشفرۆشیە، پێدەچێت دەزگایەکی حکومی پۆلیس یان ئاسایش یان شتی تر دابێتیان بەسەریدا، بەو جۆرە وێنەیان گرتوون و پرسیاری ناو و ناونیشانیان لێدەکەن و بەو جۆرە بڵاوی دەکەنەوە".
ده‌شڵێت: "پرسیار لە پیاوەکان دەکات و زۆر بە راشکاوی دەڵێ بۆ سێكس هاتووم، لەو مەشهەدەدا ژنەکان وەک تاوانبارێکی بێرێز و سووك مامەڵەیان له‌گه‌ڵ دەکرێت و پیاوەکانیش وەک پاڵەوانی سێکس".
هاوكات گۆنا سه‌عید، چالاكوانی ژنان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "شەوی رابردوو کەلە فەیس بووک ئەو ڤدیۆیە هاتە بەرچاوم، سەرەتا زۆر بۆم گرنگ بووم بزانم ئایا دەزگایەکی فەرمی بڵاویکردوه‌تەوە یان کاری كه‌سییه، هەڵبەت من لە ئەکاونتی شەخسیەوە بینیم، بەڵام بە دڵنیاییەوه ئەو کەسەی ڤدیۆکەی گرتوە کەسێکە لەو شوێنەدا هەموو لێی دەترسن و دیارە کە سەر بە یەکێ لە دەزگاکانی پۆلیس یان ئاسایشە".
ده‌شڵێت: "ئەو بە زمانێکی زۆر سەرجادەیی دەدوێت لە گەڵیان ناو و ناوی دووەم و شوێنی ژیانیان لی دەپرسێت و هاتووە ئەم ڤدیۆیەی بڵاوکردوه‌تەوە، بە بروای من دەبێت دەستبەجێ ئەو کەسە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت کە چۆن بەو جۆرە ناسنامە و ژیانی ئەوکەسانە دەخاتە بەر مەترسییەوە، بەتایبەت کە بەشێکی زۆر لەو خەڵکە لەوێدا دیارە کە تەمانیان خوار 18 ساڵە و منداڵن".
وتیشی: "لەم کوردستانەی ئێمە لەشفرۆش بۆ چینی دەسەڵاتدار و سەرمایەدار فەراهەم کراوە و کەس لەناو باڵەخانە گرانبەها و ئۆفیسی بەرپرسەکانەوە ئاوا دەستگیر ناکرێت، بەڵام بۆ بەشی خوارەوەی کۆمەڵگە بەم جۆرە خەڵک دەخەنە بەرمەترسی نەفرەتی خێزان و کۆمەڵگە".
گۆنا سه‌عید وتیشی: "ئەمە لە جیاتی ئەوەی کە ئەم دەسەڵاتە بپرسێت کە ئەم منداڵانە بۆ ناچار بوون بە کاری لەشفرۆشی و هەوڵ بدات کە کۆمەکی ئەم منداڵانە بکات و لەدەست کاری لەشفرۆشی رزگاریان كات، من داوا دەکەم کە ئەو کەسەی ڤدیۆکەی کردوە دەبێت لێ پێچینەوەی له‌گه‌ڵ بکرێت و ئەو ڤدۆییە زوو لاببرێت لەبەر چاوی گشتی".
PM:02:41:01/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 36643
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت