بۆ مارسیلۆ: من كوردم
وێستگه نیوز – ئاڤان جاف
كچه گه‌نجێكی كوردستان كه له ئه‌وروپا ده‌ژی له بازاڕێكدا به رێكه‌وت مارسیلۆ، یاریزانی به‌ناوبانگی وڵاتی به‌رازیل و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌بێت و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت و پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كورده.
له‌لان سه‌رھه‌نگ كه كچه گه‌نجێكی كوردستانه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له تاراوگه ده‌ژی، له یه‌كێك له بازاڕه گه‌وره‌كانی ئیسپانیا به‌ڕێكه‌وت مارسیلۆ، یاریزانی به‌ناوبانگی وڵاتی به‌رازیله كه بۆ ریال مه‌درید یاری ده‌كات ده‌بینێ و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت.
له‌لان خۆی وه‌ك كوردێك به مارسیلۆ ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێت: ”من خه‌ڵكی كوردستان‌م” و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت.
له‌لان سه‌رھه‌نگ كچه گه‌نجێكی كوردستانه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له تاراوگه ده‌ژی، له‌بواری دیزاین و فاشیۆن كارده‌كا، به‌ھۆی كاره‌كانی له‌بواری دیزاین سه‌ره‌نجی ئه‌وروپی و كوردستانیانی به‌لای خۆی راكێشاوه، ھه‌میشه كاری تازه‌و نوێ ده‌كات، ده‌یه‌وێت به كوردستانی بوونه‌كه‌ی ناوبانگ ده‌ربكات، ھه‌میشه بیروھۆشی له كوردستانه، ھه‌ست به ھه‌موو ئازاره‌كانی وڵاتی یه‌كه‌می ده‌كات.
PM:12:23:24/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 6651
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت