له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی ماده‌كانی خۆراكی مانگانه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

‌دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات، كه‌له‌ ئێستادا ته‌نیا برنج دابه‌شده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانن به‌شه‌ زه‌یت و شه‌كری مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیشیان به‌ ده‌ست بگات.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "رۆژانە بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان و ئەوەی لە بەردەستدا بێت دابەشی سەر بریكارەكانی دەكەین".

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د وتیشی: "لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی یەكی ئەمساڵین بەسەر بریكارەكانی خۆراك تا ئەوانیش دابەشی بكه‌ن سەر هاوڵاتیاندا".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "لە ئێستادا بەشمان لە بەغداوە بۆ دیاریكراوە لە زەیت و شەكری مانگی یەكی ئەمساڵ و چاوەڕێی گەیشتنی ئەو دوو بەشەش دەكەین تا به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابەشی بكەین".



PM:09:49:18/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 26540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو