شارێکی عەرەبی دەبێتە یەکەم شار لە جیهاندا بە بێ خاشاک

‌لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکان خۆڵ و خاشاک سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە

وێستگه‌ نیوز ـ
شارەوانی دوبەی پڕۆژەی (ویست نایزەر)ی رایگەیاند، کە لە ماوەی دوو ساڵدا دوبەی دەکاتە یەکەم شار لە جیهاندا بە بێ خۆڵوخاشاک.


بەگوێرەی پرۆژەکە، دوبەی ساڵانە سێ ملیۆن و 500 هەزار تۆن خاشاک، دەکات بە وزە و بۆ تۆڕی کارەبا سودی لێوەردەگیرێت، ئەو شوێنانەشی پێشتر بۆ خاشاک تەرخانکرابوو، دەکرێنە پارک و بازاڕ و پرۆژەی وەبەرهێنان.

ئەحمەد بەداوی، بەڕێوەبەری بەرنامەی وەزەی نوێبووەوە، دەڵێت، ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی فراواندایە، کە ئامانج لێی پێشکەوتنی میرنشینی دوبەیە، بە 10 ساڵ بەسەر وڵاتانی جیهاندا.

سەبارەت بە پرۆژەکەش دەڵێت، "لەمەودوا لە دوبەی نە ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خۆڵوخاشاک بەدیدەکرێت، نەشوێنی فرێدانی خاشاک".

پرۆژەکەی دوبەی بۆ پێشکەوتنی بەسەر وڵاتانی جیهان، 26 پڕۆژە لەخۆدەگرێت و ماوەی دوو ساڵ بۆ جێەبەجێکردنیان دانراوە.

هــ. ر


PM:07:48:15/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 4120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو