له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵمه‌تی ده‌ركردنی سوپای توركیا ده‌ستیپێكرد


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان یاداشتێكیان پێشكه‌شی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كردووه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ سوپای‌ توركیا له‌ كوردستان.

عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی‌، بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، بۆ پشتیوانی له‌به‌رخۆدانی كانتۆنی عه‌فرین و له‌سه‌ر بنه‌مای راسپارده‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، یاداشتی ده‌ركردنی سوپای توركیایان له‌ خاكی كوردستان پێشكه‌شكرد، چونكه‌ بوونی ئه‌و سوپایه‌ دژی یاسا كارپێكراوه‌كانی كوردستان و ده‌ستوری فیدراڵی و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌.

ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ هێزی‌ توركیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ مانگێكیشه‌ سوپای‌ توركیا هێرشی‌ كردۆته‌ سه‌ر شاری‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان.


PM:04:22:13/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 2892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت