په‌رله‌مان بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران هانا بۆ كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌بات
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی عیراق بۆ ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، له‌گه‌ڵ كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌ته‌وه و داوایان كردووه رۆڵی خۆیان ببینن له فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ ناردن و خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ره‌زا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌سه‌ر پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان له‌گه‌ڵ كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كۆبونه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به‌باسكردن له دواكه‌وتن و نه‌ناردنی پاره و به‌ركه‌وته‌ی گه‌نمی جوتیارانی كوردستان، داوایان له كونسوڵ و شاندی یاوه‌ری كردووه رۆڵی خۆیان ببینن له فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند بۆناردن و خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی كوردستان و پاراستنی به‌ركه‌وته‌كانی جوتیاران و تێكه‌ڵنه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته به ململانێی ناجۆری نێوان حكومه‌تی ناوهندو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ ئاشكرایكرد، كۆی گشتی پاره‌ی ساڵه‌كانی (2014 تا 2017)ی گه‌نمی جوتیاران كه تائێستا لای حكومه‌تی ناوه‌ند ماوه و نه‌یناردووه 611 ملیار و 56 ملیۆن دیناره.
هــ. ر
PM:12:25:13/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت