ئه‌شواق جاف: جوتیارانی هه‌رێم ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی 2017 وه‌رده‌گرن
جووتیاران لە چاوەڕوانی وەرگرتنی پارەی گەنمەکانیان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵی 2017، ره‌وانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016 یان ماوه وه‌ری بگرن.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بارزگانی عیراقه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم سه‌د له سه‌د خه‌رج ده‌كرێت.
وتیشی: "به‌ڵام هێشتا جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016یان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا جووتیارانی عیراق پاره‌ی ته‌واوی 2014 و سه‌دا 50ی پاره‌ی 2015 و سه‌دا 63ی 2016یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام جووتیارانی هه‌رێم هێشتا له‌چاو جووتیارانی عیراقدا زۆر كه‌متریان وه‌رگرتووه".
ئه‌وه‌شی باسكرد: له‌به‌ر ئه‌وه به‌غدا پاره‌ی ساڵی 2017ی جووتیارانی هه‌رێم ده‌دات، چونكه پاره‌كه كه‌م بوو، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی جووتیارانیش گه‌نمه‌كه‌یان به عه‌ره‌به بازرگانه‌كان فرۆشت و متمانه‌یان به حكومه‌تی عیراق نه‌بوو كه پاره‌ی گه‌نمیان بداتێ كه تا ئێستا هی سێ ساڵ پێش ئێستایان وه‌رنه‌گرتووه.
بۆ ئه‌مساڵ حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند، كه ده‌توانن 500 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جووتیارانی هه‌رێم وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش زۆر كه‌متر بوو له‌و رێژه‌یه‌ی جووتیارانی هه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ به‌رهه‌میان هێنابوو، به‌وهۆیه‌وه به‌شێكی زۆری جووتیاران گه‌نمه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت فرۆشت.
PM:02:57:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 9948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت