به‌هۆی خواردنی گۆشتی مانگایه‌كی مرداره‌وه‌بوو، 50 كه‌س نه‌خۆش كه‌وتن
وێستگه نیوز -
له كۆماری ئه‌فریقای باشوور به‌هۆی خواردنی گۆشتی مانگایه‌ك كه به‌هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه مردارببووه‌وه، ره‌وشی ته‌ندروستی 50 كه‌س تێكچوو.
سازی‌و كوپه‌لۆ وته‌بێژی كه‌رتی ته‌ندروستی ویلایه‌تی ئیه‌سترن كاپێ له كۆماری ئه‌فریقای باشوور رایگه‌یاند كه "به‌هۆی خواردنی گۆشتی مانگایه‌ك كه به‌هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه مردارببووه‌وه 50 كه‌س تووشی سكچوون، رشانه‌وه، ژانه‌سه‌ر و دڵ تێكه‌ڵهاتن بوون و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
كوپه‌لۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌په‌له 16منداڵ و هه‌شت ژن و چوار به‌ساڵاچوویان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری نیلسۆن ماندێلا كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌شیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌كاری پێویست له‌ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌وهۆیه‌وه ره‌وشی ته‌ندروستییان تێك ده‌چێت.
كوپه‌لۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵی مرداره‌وه‌بوو له وڵاته‌كه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه و بۆ جارێكی دیكه هۆشداری دایه هاووڵاتییان كه خواردنی ئه‌و جۆره گۆشته مه‌ترسیداره.
PM:02:32:03/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت