كودهتا له زیمبابۆی رویدا و سهرۆكیش سهلامهته
مۆگابی تەمەن 93 ساڵ لە روداوێکی کەوتندا
وێستگه نیوزـ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه 15ی تشرینی دووهمی 20178، ژمارەیەک تەقینەوە لە هاراری پایتەخەتی زیمبابۆی روویدا و سوپا بارەگای رادیۆ و تەلەفیزیۆنی فەرمیی حکومەتی کۆنتڕۆڵ کرد.
بهپێی ههواڵێكی سایتی سكای نیوز، هێزێکی زۆری سوپای زیمبابۆی لە شەقامەکانی پایتەخت بڵاوبونهتهوه و دەنگی تەقەیەکی زۆریش لە نزیک شوێنی مانەوەی رۆبەرت مۆگابی سەرۆکی وڵات بیستراوه، باس لەوەش دەکرێت لە پایتەخت سێ تەقینەوەی بەهێز رویدابێت.
سوپای زمیبابۆی بارەگای سەرەکی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی حکومی کۆنتڕۆڵ کردووە و وتەبێژێک بەناوی سوپاوە بەیاننامەیەکی خوێندووەتەوە و وتویەتی، ئەوەی روودەدات بە ئامانجكرتنی تاوانبارانی دەوری مۆگابین، مۆگابی و ئەندامانی خانەوادەکەشی سەلامەتن.
مۆگابی تەمەن 93 ساڵ کە لە 1987ەوە سەرۆکی زیمبابۆیە، لە کۆتایی مانگی تهمموزی ئەمساڵ لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لایەنگرانیدا وتبووی "هەندێک دەڵێن سەرۆک کەوتووەتە گیانهڵا، من لهسهره مهرگدا نیم، لهوانهیه بەشێوەیەک لە شێوەکان نەخۆشبکەوم، بەڵام تەواوی ئەندامەکانی جەستەم جێگیرن و لەوپەری هێزدان".
لە مانگی ئابی 2016ش لە هاراری پایتەختی زیمبابۆی زنجیرەیەک خۆپیشاندان و رووداوی توندوتیژی روویدا، دوای ئەوەی 18 حزبی ئهو وڵاته داوای خۆپیشاندانیان کرد دژی بارودۆخی سیاسی و ئابووری وڵات و دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی مۆگابی تەمەن 93 ساڵ.
هەر ئەوکات رۆبەرت مۆگابی سەرۆکی وڵات وتبووی، هەرکەس لە بارودۆخەکە رازی نییە، با وڵات جێبهێڵێت.
ر.ع
AM:09:16:15/11/2017
ئهم بابهته 3364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت