توركیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سوریای دایه‌وه
وێستگه نیوز-
ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئه‌مشه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی سوریای دایه‌وه.
رۆژی پێنج شەممە 18ی كانوونی دووه‌می 2018، فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی سووریا ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا ببنه‌وه و هەر فرۆکەیەکی تورکیا سنور ببەزنیت تێکیدەشکێنین.
به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سووریا رایگه‌یاند، توركیا مافی خۆیه‌تی هه‌موو جۆره رێوشوێنێك بگرێته به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی.
وتهبێنژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه سوپای توركیا كات و شوێن دیاری ناكات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئۆپه‌راسێۆنی عه‌فرین دژی گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكو دژی گروپێكی "تیرۆرستییه".
بەگوێڕە سەرچاوەکان لە ناو یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگەوە، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، سوپای تورکیا دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی گوندی زۆرمخار کە کەوتووەتە کەناراوی ڕووباری فوراتەوە.
له رێوڕه‌سمی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی رێكخستنه‌كانی ئاكپارتی له پارێزگای تۆكات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا رۆژی 14-1-2018 له‌باره‌ی هه‌رێمی عه‌فرین رایگه‌یاند: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی پاكسازیی سنووری باشووری توركیا به عه‌فرینه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان بۆ هه‌موو رووبهروبونهوهیهك ئاماده‌ن و ناهێڵن سوپای توركیا پێبخاته نێو خاكی عه‌فرینی كورده‌وه.
PM:10:10:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت