به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا له هه‌ولێر دوو كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری دوو كه‌س برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "كاتژمیر 5ی سهرلهئیَوارهی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری له‌ناو ئه‌نده‌ر پاسی ژیَر ریَگای به‌حركه، ئۆتۆمبیَلیَكی كیا سیراتۆی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه كۆنترۆلی له‌ده‌ست دا".
فازڵ حاجی ده‌ڵێت: "ئۆتۆمبێله‌كه له‌دوای خۆكیَشانی به‌دیواری ئهندهرپاسهكهدا په‌ڕیوه دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام ولهویَش خۆی كیشا به بئ ئیَمیَكی تایبه‌ت وكیایهكی بارهه‌ڵگر".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وشێوه‌یه‌ش ئۆتۆمبێله كیاكه نه‌وه‌ستاوه و له‌دواییش بۆ دووباره خۆی كیَشایهوه به دیواره‌كه‌ی تری ناو ئه‌نده‌رپاسه‌كه ئینجا راوه‌ستاوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه كه "له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا به داخه‌وه دوو كه‌س زامداربوون جگه له زیانی مادی زۆر كه به‌ر ئۆتۆمبیَلهكان و ناو ئه‌نده‌رپاسه‌كه كه‌وتبوو".
PM:06:41:08/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 5762
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت