سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی قسه له‌سه‌ر دیاریكردنی كات له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ به‌ستنی كۆنگره ده‌كات
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دیاریكردنی رۆژی 7-3-2018 بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشنیازه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌سه‌ند بكات كاتێكی گونجاوه بۆ كۆنگره.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، دیاریكردنی رۆژی 7-3-2018 بۆ به‌ستنی كۆنگره له‌لایه‌ن هێرۆخان پێشنیازه، به‌ڵام كاتێكی گونجاوه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بكرێت و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌موویان یان زۆرینه‌یان له‌وێ بن ده‌توانرێت ئه‌و كاته جێگیر بكرێت.
ناوبراو روونیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان په‌سه‌ندكرا، بۆ لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ش پێشتر لیژنه‌یه‌كیان د‌یاریكردبوو كه نیوه‌ی زیاتری كاره‌كانیشی ته‌واو كردووه، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بڕیار ده‌درێت ئه‌و لیژنه‌یه له كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت یان لیژنه‌یه‌كی دیكه دروست بكرێت.
پێشتریش فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو سێ كات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی پێشنیاز كرابوو ئه‌وانیش 31-1-2018، 21-3-2018، 1-6-2018، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێشتر ئه‌و سێ به‌رواره هه‌بوو، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌میان 31-1-2018 فریا ناكه‌ون، ئێستا ئه‌و سێ به‌رواره‌ی دیكه هه‌یه.
رۆژی 18-12-2017 رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له زاری هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بڵاویكرده‌وه كه رۆژی 7-3-2018 كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یان ببه‌سترێت.
AM:10:23:04/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت