له‌نده‌ن...له شه‌و و رۆژێكدا چوار كه‌س به چه‌قۆ كوژران
پۆلیسی بەریتانیا
وێستگه نیوزـ
له ماوه‌ی 24ی كاتژمێری رابردوودا چوار كه‌س له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به چه‌قۆ كوژراون.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سكۆتلاندیارد-ی سه‌ربه پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند سیان له‌و چوار روداوه له له‌نده‌ن-ی پایته‌خت و له رۆژی 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017 و دوا شه‌وی ئه‌و ساڵه رویداوه و روداوی چواره‌میش له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی 2018دا بووه.
پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرایكردووه كه له دوا رۆژی ساڵی 2017 سێ كه‌س به‌چه‌قۆ هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژراون، روداوه‌كه‌ی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێش دوو كه‌س دراونه‌ته به‌ر چه‌قۆ و یه‌كێكیان كوژراوه و ئه‌وی دیكه‌ش گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروتسیی ناجێگیره.
پۆلیسی به‌ریتانیا راشیگه‌یاندووه كه له لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوانه ده‌ستپێكردووه و به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و چوار روداوه، پۆلیس پێنج گومانلێكراوی ده‌ستگیر كردووه.
ر.ع
PM:06:19:01/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت