هاوكات پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد كه به‌هۆی روداوه‌كه 11 کەس برینداربوون و كه‌سێكیش به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و روداوه ده‌ستگیركراوه، ئیدارەی مۆزەخانەکەش روداوەکەی بە مەترسیدار وەسفکردوە.
هێشتا پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرای نه‌كردوه كه روداوه‌كه تیرۆرستییه یان نا، چونكه له‌م كاتانه‌دا ئه‌و شه‌قامه‌ی روداوه‌كه‌ی لێ روویداوه، قه‌ره‌باڵغه گەشتیارێکی زۆری پێدا دەڕوات، بۆیه گومانی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه روداوێكی هاتوچۆ بێت.
لەلایکەی دیکەوە ئیداره‌ی مۆزه‌خانه‌كه رایگەیاندوە کە روداوه‌كه مەترسیدارە و رێگه به كه‌سیش نادرێت بچێته ناو مۆزەخانەکە و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان له ده‌روازه‌یه‌كی مۆزخانهكهوه سه‌ردانكه‌ران ببنه ده‌ره‌وه.
دواتر پۆلیسی بەریتانیا بڵاویکردوە کە روداوەکە تیرۆرستی نەبووە و تەنها روداوێکی هاتوچۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیل بووە.
ر.ع