مێژووی سەد ساڵی کورد بە رۆمان بڵاوکرایەوە
ئەحمەد زاویتەیی.. لە کاتی بڵاوکردنەوەی رۆمانەکەیدا
وێستگه نیوز ـ
نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری کورد و ھاوکات بەرپرسی ئۆفیسی کەناڵی "جەزیرە" لە ھەرێمی کوردستان ئەحمەد زاویتەیی، رۆمانی "ھروب نحو القمە" بڵاوکردەوە و ئێستا لەکتێبخانەکان دەست دەکەوێت.
لە بارەیی چاپکردنی رۆمانەکەی بە زمانی عەرەبی، نووسەر و رۆژنامەنووس ئەحمەد زاویتەیی دەڵێت: "ئامانجم ئەوەیە بۆ خوێنەری عەرەب کە تا ئێستا کەم شت لە بارەی کورد دەزانن، ئەوەی زانیویشیانە لە دەمی سیاسیەکان یان رۆژنامەنووسان وەریانگرتووە".
وتیشی: "دەمویست ئەو کارەساتانەی رووبەڕووی گەلی کورد بوونەتەوە بە شێوەی رۆمان و لە ئاستێکی بەرز بگەیەنمە بەردەستی خوێنەرانی عەرەب".
ئاماژەی بەوەشدا: "ناوەرۆکی رۆمانەکە چیرۆکی خێزانێکی کوردە لە کۆڕەوەکەی بەهاری 1991 لەوکاتە نزیکەی دە رۆژ بەرێگاوە بەرەو سنووری وڵاتی تورکیا دەچن و دوو منداڵیان ھەیە بە ناوەکانی بەھیڤان و سەرھەڵدا، تەمەنی کچەکە سێ ساڵ و کوڕەکەش تەمەنی دوو ھەفتەیە.
زاویتەی ئەوەشی خستەڕوو، یەکەمجار سەرھەڵدان بەرێگاوە دەمرێت و دواتر بەھیڤان و دایکی خۆی رۆژێک پێش ئەوەی بگەنە دواقۆناغەکەیان دەمرن، "بۆیه له رۆمانهكهدا ھەوڵمداوە مێژووی کورد و سەرکەوتن و کارەسات و شتکستەکانیان لەو رۆمانەدا کۆبکەمەوە و دوای 26 ساڵ قارەمانی رۆمانەکە کەناوی ئومێدە، جارێکی تر دەگەرێتەوە بۆ ئەو رێگایە و تەواوی بیرەوەریەکانی جارێکی تر دێنەوە بیری".
بەپێ قسەی ناوبراو، ئێستا کار لە سەر رۆمانی ھروب نحو القمە، دەکرێت بۆ ئەوەی بۆ زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی خوارو و سەر و لاتینی بۆ باکووری کوردستان و ناوچەکانی وەرگێڕدرێن و ھاوکات ھەزار دانە لە وڵاتی تورکیا چاپکراوە و بەم زوانەش چاپێکی تر لە دیمەشق چاپ دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاسانتر بگاتە بەر دەستی خوێنەران و ناو پەرتۆکخانەکانی عەرەبی.
ئەحمد زاویتەیی، خاوەنی شەش پەرتۆک بە زمانی کوردی و جیا لە رۆمانی "ھرو نحو القمە" حەوت پەرتۆک بە زمانی عەرەبی چاپکردووە.
ئێستاش بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی ئهلجزیرەیە لە ھەرێمی کوردستان و پێشتریش لە چەندین میدیای جیھانی کاری کردووە.
هــ. ر
AM:09:37:25/12/2017
ئهم بابهته 5752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت