بۆیه‌كه‌م جار رۆمانی نووسه‌رێكی كورد له قاهیره چاپ كرا
بەرگی رۆمانەکە
وێستگه نیوز ـ
سه‌نته‌ری قاهیره بۆ دراساتی كوردی، هه‌ڵسا به چاپدانی یه‌كه‌م رۆمانی كوردی، ئه‌ویش ڕۆمانی (هروب نحو القمه - هه‌ڵاتنێك به‌ره‌و لوتكه) یی رۆمانوسی باشووری كوردستان ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی، ئه‌و ڕۆمانه دێت وه‌ك یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری قاهیره بۆ دراساتی كوردی بۆ ناساندنی ئه‌ده‌ب و ئه‌دیب و داهێنه‌ره‌كانی كورد له باری ئه‌ده‌بدا، دیسان بۆ ئاماده‌كردنی (پرد) له نێوان ئه‌دیب و نوسه‌ر و داهێنه‌ره‌كانی میسری و كورد له رێگای بڵاوكردنه‌وه به‌رهه‌مه كوردی یه‌كان له میسر.
(هروب نحو القمه) یه‌كه‌م رۆمانی ئه‌دیبێكی كورده له میسر چاپ بكرێت، كه چاپی یه‌كه‌می ساڵی 2017، له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوو و پێشوازیێكی زۆر باشی لێكرا له ناوه‌نده‌كانی هه‌رێم. پاشان چاپی دووه‌می پێش چه‌ند رۆژێك له قاهیره ده‌رچوو.
رۆمان باسی كۆڕه‌وی ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كورد ده‌كات له سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، نووسه‌ر له دارشتنێكی ورددا زانیارییه‌كان له رێگای بیره‌وه‌ری قاره‌مانی رۆمانه‌كه (ئومێد) ئه‌وه‌ی كه پاش 26 ساڵ له رووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه دهۆك ئه‌و بیره‌وه‌ریه تاڵه‌كان و تراژیدیای گه‌لی كورد له‌و كوڕه‌وه ده‌گێڕێته‌وه.
(هروب نحو القمه) كارێكی رۆمانی یه ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی پێشكێشی كتێبخانه‌ی رۆمانی عه‌ره‌بی ده‌كات، رۆمانه‌كه نوسراوه به زمانی عه‌ره‌بی نه‌ك وه‌رگیرانه له كوردی یه‌وه، ئه‌وه‌ش مانای تایبه‌ته خۆی هه‌یه.
PM:07:39:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت