دابهشكردنی ئاو له سلێمانی وهستا
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی کارەباوە دابەشکردنی ئاو لە سنووری پارێزگاکەدا وەستاوە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوهبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بە وێستگه نیوزی راگهیاند: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە دابەشکردنی ئاو بەسەر ماڵاندا وەستاوە.
وتیشی: "تا ئەو کاتەی کارەبامان بۆ دابیندەکرێت ناتوانین ئاو لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانیدا دابەش بکەین".
ئامانج جەلال هۆشداری دایە هاوڵاتیان، بۆ ئەوەی دەست بە ئاوەوە بگرن، تا ئەو کاتەی کێشەکان چارەسەر دەبن و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشهممه 19ی كانوونی یهكهمی 2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر چواری بەیانی ئەمڕۆوە، بەهۆی کوژاندنەوەی وێستگەی کارۆغازی چەمچەماڵەوە کارەبا بڕاوە.
هــ. ر
AM:11:40:19/12/2017
ئهم بابهته 3954
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت