عه‌بادی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی تاوتوێ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كۆبووه‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی كرد.
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له تۆڕیس كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له قۆناغی دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و چڕكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه هه‌واڵگرییه‌كان كراوه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی دۆسیه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به پلانی داهاتووی حكومه‌ت كراوه.
به‌گوێره‌ی لاپه‌ڕه‌كه له هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا گفتوۆ له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنورییه‌كان و رێكخستنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسانی عه‌ره‌ب و بیانی بۆ عیراق كراوه و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كیش سه‌باره‌ت به كۆی پرسه‌كان ده‌ركراوه.
ر.ع
PM:07:07:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 9272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت