لیستی برایه‌تی به‌نیازن سه‌ردانی عه‌بادی بكه‌ن
دیمەنێک لە شاری کەرکوک
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌نیازن بۆ گه‌یاندنی كێشه‌كانی پارێزگاكه، سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه به وێستگه نیوز دراون، لیستی برایه‌تی به‌نیازن سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا كاته‌كه‌ی دیارینه‌كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌نیازن سه‌ردانی عه‌بادی بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و كێشه ناده‌ستوورییانه‌ی له شاره‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵك خه‌ڵكه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام نازانن چ كاتێكه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌نیازن سه‌ردانه‌كه بكه‌ن یان ته‌نها لیستی برایه‌تی، عه‌سكه‌ری وتی "ره‌نگه هه‌موو ئه‌نجومه‌ن بێت، به‌ڵام هێشتا بڕیاری ته‌واو نه‌دراوه و نازانم چۆنه، منیش وام بیستووه".
دوای رووداوه‌كانی 16-10-2017 كه هێزه عیراقییه‌كان چوونه پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه ناكۆكه‌كان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پارێزگار شاره‌كه‌یان جێهێشت، عه‌بادیش راكان جبوری جێگری پێشووی پارێزگاری وه‌ك پارێزگار به وه‌كاله‌ت دیاریكردووه.
هــ. ر
PM:09:52:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت