ڤیان ده‌خیل و حه‌یده‌ر عه‌بادی چونه لیستی بیرمه‌نده‌كانی جیهانه‌وه
حەیدەر عەبادی و ڤیان دەخیل
وێستگه نیوزـ
گۆڤاری (فۆڕن پۆڵسی)ی ئه‌مریكا لیستی ساڵی 2017ی بۆ دیارترین بیرمه‌ندی جیهان راگه‌یاند كه "به‌بیرۆكه‌كانیان دوباره واقعی ئێستایان داڕشتووه‌ته‌وه".
گۆڤاری (فۆڕن پۆڵسی) تایبه‌ته به كاروباری سیاسه‌تی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و سه‌باره‌ت به ساڵی 2017 رایگه‌یاندووه كه گه‌لێك روداوی سیاسیی گرنگ رویانداوه، وه‌ك تاقیكردنه‌وه موشه‌كییه‌كانی كۆریای باكور و شكستی رێكخراوی داعش و قه‌یرانی مرۆیی به‌هۆی كۆچی هه‌زاران كه‌سه‌وه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه به خراپترین قه‌یرانی مرۆیی دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌می وه‌سفكردووه.
زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دار و هونه‌رمه‌ند و چالاكوان روبه‌ڕوی ئه‌و دۆخه سیاسییه ئاڵۆزه بوونه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه پله‌كانی پێشه‌وه‌ی لیسی گرنگترین بیرمه‌نده‌كانی جیهان بگرن.
له‌نێو لیسته‌كه‌ی ئه‌و گۆڤاره‌دا ناوی سیتڤ بانون، گه‌وره راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سترایشی و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و نیكی هایلین گۆرانیبێژی ئه‌مریكایی و له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش هه‌ریه‌ك له ڤیان ده‌خیل، خانمه په‌رله‌مانتاری كوردی ئێزدی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی
گۆڤاری (فۆڕن پۆڵسی) جه‌جتیكردوه‌ته‌وه كه عه‌بدای له ساڵی 2017دا سه‌ختترین ئه‌ركی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێكرد، ئه‌ویش شكستهێنان به داعش بوو، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین چاكسازیی له عیراق كردووه وه‌ك به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگرتن له هێزه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عیراق بكه‌نه شوێنی جه‌نگی خۆیان.
به‌پێی گۆڤاره‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق توانیویه‌تی پێكهاته جیاوازه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عیراق یه‌كبخات و ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانیشی خه‌ریكه ده‌رده‌كه‌ون.
ڤیان ده‌خیل
خانمه په‌رله‌مانتاری كوردی ئێزدی به‌درێژایی ساڵی 2017 له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقدا به‌رگریی له مافی ئێزدییه‌كان بۆ خۆشگوزه‌رانی و رزگاركردنیان له چنگی داعش كردووه، ده‌خیل هه‌ر حاڵه‌تێكی فڕاندنی ئێزدییه‌كان هه‌بوایه، پێشمه‌رگه‌ی لێ ئاگادار ده‌كرده‌وه.
ڤیان ده‌خیل سه‌باره‌ت به ناوهێنانی له ڤۆڤاره‌كه‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتویه‌تی كه ئه‌وه مایه‌ی شانازییه بۆی و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی بۆ به‌رگریكردن له سته‌ملێكراوان له عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق زیاتر ده‌كات.
ر.ع
PM:05:39:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 13988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت