پوتین فه‌رمانیدا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له‌ سوریا

‌ڤلادیمێرپۆتین لە سوریا

وێستگه‌ نیوز ـ
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا فه‌رمانیدا به‌ كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا.


ڤلادیمێر پوتین، بەسەردانێکی‌ چاوەڕواننەکراو گەیشتە سوریا و لە بنکەی‌ سەربازی‌ حمێمیم لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوە.

پوتین وتى: "لەماوەى دوو ساڵدا هێزەکانمان تیرۆرستانیان لە سوریا تێکشاند".

هەروەها وتیشى: "جارێکى تر رێگا نادەین تیرۆر لە سوریا سەردەربهێنێت".

بڕیارە هەر ئەمڕۆ ڤلادمیر پوتین، سەردانى تورکیا بکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکى تورکیادا کۆببێتەوە و بەپێى زانیارى میدیاکانى تورکیا ڤەوشى سوریا و داهاتوو ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن.

هــ. ر


PM:01:19:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو