قوباد تاڵەبانی چەند كۆبوونەوەیەك بۆ بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دەكات

‌قوباد تاڵەبانی

وێستگە نیوز- 
قوباد تاڵەبانی كوڕی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، بەرەو شاری سلێمانی گەڕاوەتەوە بۆ چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كادر و بەرپرسانی یەكێتی بۆ باسكردنی ئایندەی یەكێتی و گرنگی بەستنی كۆنگرە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كوڕی دووەمی سەرۆك مام جەلال، سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "ئەم بەیانییە منداڵەكانم هەڵساند لە خەو، جلیانم گۆڕی، نانم دانێ و بەڕێم كردن بەرەو قوتابخانە، ریازەی خۆمم كرد و ئێستا بەرەو سلێمانی بۆ چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كادر و بەرپرسانی یەكێتی بۆ باسكردنی ئایندەی یەكێتی و گرنگی بەستنی كۆنگرە".

پێشتر قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بۆ ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوكردەوە و داوایكرد مانگی داهاتوو كۆنگرەی حزبەكەیان ببەسترێت.


AM:11:15:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو