به‌رپرسێكی هه‌واڵگری: هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه
تێریزا ما‌ی
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌وڵێكی تیرۆركردنی تێریزا ما‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
ئه‌ندرۆ پاركه‌ر، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازی ئه‌و پیلانه‌ی بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكراكرد و وتی: له‌لایه‌ن گرووپه "ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان" پیلانێك بۆ تیرۆركردنی تێریزا ما‌ی دانرابوو، به‌ڵام توانیویانه پوچه‌ڵی بكه‌نه‌وه و كۆتایی به‌و هه‌وڵانه بهێنن.
به‌پیی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف، پیلانه‌كه به‌جۆرێك داڕێژراوه كه یه‌كێك له ئیسلامیی توندڕه‌وه‌كان بۆمبێكی چێندرا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی نزیك نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له داونینگ ستریت له له‌نده‌ن بكاربهێنێت و بچێته بینای ژماره 10 و هه‌وڵی كوشتنی ما‌ی بدات.
دوو كه‌س به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستگیركراون بڕیاره ببرێنه به‌رده‌م دادگای وێستمینیسته‌ر، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش دوای ئه‌وه دێت پۆلیسی به‌ریتانیاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له نزیكه‌وه چاودێری پیلانگێڕییه‌كانی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانیان كردووه.
هاوكات وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد كه له ماوه‌ی ساڵی رابرودا توانیویانه 9 پیلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
ر.ع
AM:10:36:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت