به‌ڤیدیۆ..چۆن منداڵه‌كه‌ت له گێچه‌ڵی سێكسی ده‌پارێزێت
وێستگه نیوزـ
ژنه چالاكوانێكی كورد شرۆڤه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن خانه‌واده‌كان بتوانن منداڵه‌كانیان له هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵێكی سێكسی بپارێزن.
خانم ره‌فیق له‌تیف، ژنه چالاكوانی لیبراڵ باسی له‌وه كردووه كه منداڵانی ته‌مه‌ن 2 ساڵ و زیاتر تا ته‌مه‌نی 10 ساڵی بۆیان هه‌یه توشی گێچه‌ڵی سێكسی ببنه‌وه، ده‌شڵێت كه له‌وانه‌یه گێچه‌ڵكه‌ره‌كه یه‌كێك بێت له كه‌سوكاری منداڵ یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه ده‌ستی پێ بگات.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی پاراستنیان له‌و گێچه‌ڵه، ئه‌و ژنه چالاكوانه جه‌ختده‌كاته‌وه كه یه‌كێك له شته سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه وا فێر بكرێت كه جه‌سته‌ی تایبه‌ته به‌خۆی و هه‌ركه‌س ده‌ست بۆ برد به سروشتی وه‌ری نه‌گرێت، یان منداڵه‌كه وا رابهێنرێت كه چیرۆكی خۆی بگێڕێته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری دێت باسی بكات و خێزانه‌كه‌ی بتوانێت گوێی لێ‌بگرن و ئه‌ویش گوێیان لێ بگرێت.
خانم ڕەحیم لەتیف لەدایکبووی1ی کانونی دووەمی 1969ی شاری سلێمانییه و ژنەچالاکوانێكی لیبراڵە و بەرگری لە یەکسانیی مافی ژنان دەکات له هه‌رێمی كوردستان، وەک لە سایتی ویکپیدیا هاتووە: پەناگەییەک دابین دەکات بۆ ئەو ژنانەی کە لەسەر بنەمای رەگەزی، روبەروی توندوتیژی دەبنەوە.
ر.ع
PM:09:40:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت