ویستی گێچه‌ڵ به كچێك بكات به‌ڵام كوژرا
وێستگه نیوز ـ
سایتێكی میسری گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له میانی هه‌وڵدانی بۆ فڕاندن و گێچه‌ڵكردن به كچێك له شه‌قامی هه‌ره‌می پارێزگای جیزه گه‌نجێك كوژرا.
سایتی "الیوم السابع" روونیكردووه‌ته‌وه، ده‌مه‌قاڵێیه‌ك روویداوه و پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتووه دوو گه‌نج ده‌یانه‌وێت گێچه‌ڵ به كچێك بكه‌ن و بیفڕێنن، به‌ڵام پۆلیس ته‌قه‌ی كردووه و به‌و هۆیه‌وه فیشه‌كێك به‌ر یه‌كێك له گه‌نجه‌كان كه‌وتووه و بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
هــ. ر
PM:10:42:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 13780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت