نوێترین زانیاری له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی چیای ئاسۆس له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه
وێستگه نیوزـ
هه‌ینیی رابردوو چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك چیای ئاسۆس-ی له سنوری قه‌زای ماوه‌ت و گه‌ڵاڵه بۆردومان كرد، هه‌ندێك میدیا ده‌ڵین دوو جار چیاكه بۆردومان كراوه و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن فڕۆكه‌كان توركی بوون.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی پشتڕاستكراوه، وێستگه نیوز په‌یوه‌ندیی به كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ماوه‌ته‌وه كرد و له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئاشكرایكرد كه كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 3ی تشرینی دووه‌می 2017، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك بۆردومانی چیای ئاسۆسی كردووه كه دوو تا سێ كیلۆمه‌تر له نزیك ناوچه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه.
قایمیقامی قه‌زای ماوه‌ت رونیكرده‌وه كه له ماوه‌ی 15 خوله‌كدا فڕۆكه‌كان دوو بۆ سێ جار بۆردومانی چیاكه‌ی كردووه و له سێ بۆ چوار خاڵی داوه، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان پێنه‌گه‌یشتووه و سه‌لامه‌تن.
سه‌باره‌ت به هۆكاری بۆردومانه‌كه‌ش رایگه‌یاند: "هۆكاری ئه‌و بۆردومانه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه جارجار گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌بینن، به‌ڵام ژماره‌یان كه‌مه."
قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بونی زیانی گیانی و ماددی به گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه، دوپاتیكرده‌وه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه و سه‌رچاوه‌كانی خۆشیانه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ پشتڕاستبووه‌ته‌وه كه هیچ زیانێك به گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه نه‌كه‌وتووه و په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه‌دا ژماره‌یان كه‌مه و تێكه‌ڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نابن.
ر.ع
PM:05:07:05/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6242
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت