ئەڵمانیا مەشق و راهێنانەکانی بە هێزی پێشمەرگە هەڵپەسارد
پێشمەرگەی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی راگەیاندووە، چالاکی و راهێنانە سەربازییەکانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن هەماهەنگییان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە شەڕی دژ بە داعش دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ساڵی 2015ەوە ئەڵمانیا راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوچەکەدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەرەڕای داواکاری هاوپەیمانان بۆ ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لەسەرکردایەتی سیاسی کورد، بەڵام بارزانی و هێزەکانی تر ئامادەنەبوون ریفراندۆم دوابخەن و لە 25ی ئەیلولدا ریفراندۆم ئەنجامدرا، بەو هۆیەشەوە لەسەدا 92 ی بەشداربووان دەنگیان بەبەڵێ دا.
بەرەبەیانی دوێنێش هێزە عیراقیەکان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە تلوەرد و تازە خورماتوو، لەوێشەوە بەرەو کەرکوک هاتن، لە ئێوارەی دوێنێدا توانیان شاری کەرکوک کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان چوونه ناو سه‌نته‌ری شنگاله‌وه.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە شەنگال کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، هێزە عیراقییەکان لە هەردوو قۆڵی تل قەسف و تل بەناتەوە هێرشیان کردە سەر شنگال.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی: "لە ئێستادا شەڕ لە باشور و رۆژهەڵاتی شنگال بەردەوامە".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی وت: "لە ئێستادا هێزە عیراقییەکان لە ناوەندی شنگالدان".
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی وته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی، ئه‌و شوێنه‌ی كه لێیه‌وه هێزه عیراقییه‌كان هاتوونه‌ته ناو شنگاله‌وه به ده‌ست هێزه‌كه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆوه بووه.
سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی بۆ وێستگه نیوز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هێزه عیراقییه‌كان له سه‌نته‌ری قه‌زای شنگالدان.
هــ. ر
AM:09:16:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت