روحانی وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه
ترەمپ و روحانی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه پێویسته ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوانیان و هه‌موانیش باشتر مێژوو بخوێننه‌وه، به‌تایبه‌ت ره‌فتاری ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر گه‌لی ئێران.
له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: "هه‌ر هه‌نگاوێك له‌لای ئه‌مریكاوه بنرێت، ده‌بێته گورزێك بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه وتوێژی له‌سه‌ر ناكرێت و پێویسته هه‌موان پابه‌ندبین به به‌ڵێنه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌مه لایه‌نه‌وه".
وتیشی: "تاران رێز له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌گرێت و هاوكاریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌كات، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات ده‌هێنێته دی، وتیشی وتاره‌كه‌ی تره‌مپ كۆمه‌ڵه تۆمه‌تێكه دژی گه‌لی ئێران كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
روحانی ئه‌مریكاشی تۆمه‌تبار كرد به وروژاندنی كێشه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاتس و وتی: "ئه‌مریكا بۆمب به‌سه‌ر گه‌لی یه‌مه‌نی سته‌ملێكراو به‌رده‌داته‌وه و ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌سه‌ر ناوچه‌كه".
وەڵامەکەی روحانی بۆ سەرۆکی ئەمریکا له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مركیا ده‌سه‌ڵاتی زیاتری دا به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی سزای توندی نوێ به‌سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
تره‌مپ سوپای پاسدارانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه پشتیوانی له‌تیرۆرو چالاكیی تیرۆرستی ده‌كات، وتیی كه ئه‌و سوپایه ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی ئابوریی ئێران‌دا گرتوه و بۆ بواری جه‌نگ و تیرۆر له ده‌ره‌وه به‌كاری ده‌هێنێت.
سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داواشی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌شی كرد سزای توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
ر.ع
PM:11:26:13/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4534
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت