ئێران داوای راكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ هه‌رێم ده‌كات
هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر - فۆتۆ: گوگڵ
وێستگه نیوز –
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر داوایكرد هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان وڵاتی ئێران و هه‌رێمی كوردستان رابكێشێرێت كه هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم و ئەو وڵاتە به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2017/8/24 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت، مولود مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی ئازاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان و ئومێد حه‌مه‌ساڵح، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی پۆسته‌ی هه‌رێم پێشوازیان له مورته‌زا عه‌بادی، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوولا تیشك خرایه‌سه‌ر دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر باشتركردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه مه‌به‌ست لێی گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر پرۆژه‌ی دابینكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان وڵاتی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نێوان هه‌ردوولا بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه‌و سوته‌مه‌نیه‌كان و كه‌لوپه‌لی بازرگانی و گه‌شتیاران.
مولود مراد، وه‌زیری گواستنهوهوی گهیانیدن رایگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه و ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رده‌بڕین بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت پرۆژه‌كه له‌باشترین و پێویستترین و خێراترین ده‌روازه‌ی سنوری نێوان هه‌ردوولا بێت و له‌خزمه‌تی هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت و هاوڵاتیان سه‌ره‌كیترین سوودمهندبن لێی".
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له‌ئێستادا ناتواندرێت بودجه‌یه‌ك بۆ هیچ جۆرێك له‌و پرۆژانه دابین بكرێت، بۆیه داوای كرد، كۆماری ئێران هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و توێژینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد بكه‌ن بۆ شێواز و ورده‌كارییه‌كانی پرۆژه‌كه و به‌زووییش بخرێته كاره‌وه.
به‌پێی پرۆژه‌كه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ریه‌كه له‌شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ش وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆژه‌كه گه‌ڵاڵه بكرێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌هه‌ولێر له‌ڕێگای وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوه‌كان ده‌ست پێبكات.
PM:05:32:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6203
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت