هێزه‌ عیراقییه‌كان كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری قه‌زای حه‌ویجه‌یان راگه‌یاند

‌هێزە عیراقییەکان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزای حەویجەدا

وێستگه‌ نیوز ـ
هێزه‌ عیراقییه‌كان كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری قه‌زایس حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوكیان له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی حەویجە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ناوەندی قەزای حەویجە بەتەواوی کۆنترۆڵکرایەوە و له‌ چه‌كدارانی داعش پاككرایه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە عیراقییەکان لە پێشڕەویدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری قەزای حەویجە.

ئەوەش دوای ئەوە هات دوێنێ لەبەیاننامەیەکدا عەبدول ئەمیر یارەڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەویجە رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە و ناحیەی ریاز و گوندەکانی دەوروبەری بە بەشداریی یەکەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و وەڵامدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: "ئۆپراسیۆنەکە لەچوارچێوەی بەشی دووەمی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی حەویجەدایە کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لەدەستی چەکدارانی داعشدایە".

رۆژی 21ی مانگی ڕابردوو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی حەویجەی راگەیاند و تائێستا ژمارەیەک گوند و ناوچە کۆنترۆڵکراونەتەوە.

قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ به‌دووری‌ 55 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشوری‌ رۆژئاوا‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ زیاتر له‌ 245 هه‌زار كه‌س ده‌بێت كه‌ سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بی‌ سوننە مه‌زهه‌بن.

هـ. ر



AM:08:40:05/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو