ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌تی جیهان كۆچی دوایی كرد
لیلیان بیتنكور و کچەکەی
وێستگه نیوز –
لیلیان بیتنكور ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌تی جیهان و میراتگری كۆمپانیای لۆریاڵی فه‌ره‌نسی كه له بواری پیشه‌سازی جوانكاری ئافرهتدان له جیهاندا كارده‌كات، له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
خێزانه‌كه‌ی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه لیلیان بیتنكور له كاتی شه‌ودا و به ئارامی و ئاشتییانه له ماڵه‌كه‌یدا كۆچی دوایی كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره ره‌سمییه‌كان ئه‌مساڵ 2017 سه‌رمایه تایبه‌ته‌كه‌ی لیلیان گه‌یشته 40 ملیار دۆلار و به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌تی جیهان دانراوه.
له 2012دا لیلیان ده‌ستبه‌رداری پێگه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای لۆریاڵی فه‌ره‌نسی بوو، هه‌رچه‌نده به ده‌گمه‌ن له بۆنه گشتییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام دوای ناوهێنانی له مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیستیغلالكردنی گه‌وره‌دا دوای توشبوون به نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه، بوو به سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان.
جان بول ئاجون سه‌رۆكی كۆمپانیا و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمیدا وتی: "لیلیان جێی رێزێكی زۆری هه‌مووان بوو، چونكه هه‌میشه گرنگی به لۆریاڵ ده‌دا، به كۆمپانیا و كارمه‌نده‌كانیش و رۆڵی له سه‌ركه‌وتنی و گه‌شه‌پێدانی هه‌بوو".
وتیشی: "چه‌ندین ساڵ به شه‌خسی به‌شداری له سه‌رخستنی كۆمپانیادا كرد، ئافره‌تێكی مه‌زن له بواری جوانكاری به‌جێیهێشتین و هه‌رگیز له یادی ناكه‌ین".
له ساڵی 2007دا كێشه‌یه‌كی ئاشكرا له‌نێوان لیلیان بیتنكور و فرانسوازی كچی روویدا و به‌هۆی مه‌ترسی له ئیستیغلالكردنی دایكی له‌لایه‌ن دهوربهرهكهیهوه، كچه‌كه‌ی سكاڵای له دادگا تۆماركرد.
له 2008دا ئاشكرا بوو كه وێنه‌گر فرانسوا ماری بانیی هاوڕێی لیلیان بیتنكور دیاری زۆر گرانبه‌های به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه نرخه‌كانیان 100 ملیۆن دۆلاره له‌نێویاندا تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ند بیكاسۆ و دوورگه‌یه‌ك به رووبه‌ری 670 دۆنم له سیشڵ.
كچه‌كه رایگه‌یاند كه رێوشوێنی یاسایی دژی ئه‌و وێنه‌گره گرتووه‌ته‌به‌ر به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تیمی كاركردن له ماڵی دایكی ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه كه به‌نیازبووه لیلیان وێنه‌گره‌كه به‌خێوبكات.
له ساڵی 2010دا په‌یوه‌ندی نێوان دایك و كچ ئاسایی بووه‌وه و دادوه‌ر بڕیاری دا به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه، دایكه‌كه بخرێته‌ژێر چاودێری خێزانه‌كه‌یه‌وه.
.له ساڵی 2015دا كۆتایی به هه‌موو دۆسێكانی ئیستیغلالكردن هات و دادگا هه‌شت كه‌سی به ئیستیغلالكردنی لیلیان تۆمه‌تبار كرد له‌نێویاندا بانیی وێنه‌گر و ناچاركران ملیۆنان دۆلار بده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانیان به‌و خێزانه گه‌یاندووه.
به كۆچی دوایی لیلیان بیتنكور، هه‌موو موڵكه‌كان به پشكه‌كانیشی له كۆمپانیای لۆریاڵ-ی جیهانی ده‌بێته موڵكی كچه‌كه‌ی.
یوجین شویلار باوكی لیلیان له ساڵی 1909دا كۆمپانیایه‌كی بۆیه‌ی قژی دامه‌زراند تا له دواییدا بوو به گروپی زه‌به‌لاحی لۆریاڵ كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی بابه‌تی جوانكارییه له جیهاندا.
سه‌رچاوه: bbc
PM:01:56:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت