پەیامێك لە بازرانیەوە بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین

‌مەسعود بارزانی

وێستگە نیوز-

مەسعود بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی دانیشتوانی هەریەك لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەكات و تیایدا سوپاسین دەكات بۆ ئەو گردبوونەوە بەجۆش و خرۆشەی دوێنێی مەلعەبەكەی سلێمانی.

مەسعود بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی دانیشتوانی هەریەك لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەكات و تیایدا سوپاسین دەكات بۆ ئەو گردبوونەوە بەجۆش و خرۆشەی دوێنێی مەلعەبەكەی سلێمانی.

بارزانی لەدرێژەی ئەو پەیامەیدا بەتایبەتی ئاڕاستەی خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕینی كردووە و لە وێبسایتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدەكات، پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی ئازیز و نیشتیمانپەروەر دەكەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە كۆبوونەوەی جەماوەریی دوێنێ‌ سێشەممە 20-9-2017دا، جۆش و خرۆشی ئێوە پەیامێكی ڕوون بوو بۆ ناوخۆ و دەرەوە كە گەلی كورستان بە یەكڕیزی و یەكدەنگییەوە بەرەو ئامانجی خۆی هەنگاو دەنێت. 

مەسعود بارزانی لەو پەیامەیدا روونیشیكردۆتەوە، ئەو كۆبوونەوە جەماوەرییانەی لە رۆژانی رابردوودا بەڕێوەچوون و هاواری پڕ بەگەرووی جەماوەری كوردستان بوو بۆ سەربەخۆیی، بۆخۆی ریفراندۆمێكە و ئێستا هەموو جیهان تێگەیشتووە كە گەلی كوردستان ژێردەستەیی رەتدەكاتەوەو دەیەوێ سەربەخۆ بێت، ئێوەی جەماوەری خۆشەویستی كوردستان بەهەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانتان وت كە سەربەخۆیی چەترێكە هەموو ڕەنگ و بیروبۆچوونە سیاسییەكان كۆ دەكاتەوەو ئاڵای كوردستان بەرز ڕادەگرن.

بارزانی لەو پەیامەیدا جەماوەری كوردستان راشیدەگەیەنێت كە دڵنیایە رۆژی 25ی ئەیلول بەهەمان جۆش و خرۆشەوە موژدەی سەركەوتن و سەربەخۆیی دەدەنە شەهیدان و بەسەربەرزییەوە روو لەشەهیدان دەكەن و دەڵێن: ئیدی ژێر دەستەیی تەواو، كاتی سەربەخۆییە.

بارزانی لەو پەیامەیدا بەپێویستیشی دەزانێت، سوپاسی هێزی پێشمەرگەو سەرجەم دەزگا ئیداری و ئەمنییەكان و پۆلیسی هاتوچۆ بكات، بۆ هاوكارییان لەپاراستنی ئاسایشی خەڵك و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو كۆبوونەوە جەماوەریانە.

 هەر شاد و سەرفراز بن 
    مەسعود بارزانی
  21ـی9ـی2017

د.ف


PM:03:29:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 9228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو