"كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی سبه‌ینێی گه‌رمیان بۆ پشتگیری ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شایه‌وه"
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه، كه‌رنه‌ڤاڵی سبه‌ینێ بۆ پشتگیری له‌ڕیفراندۆم هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
محه‌مه‌د چاوجوان، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بڕیار بوو سبه‌ینێ 21ی ئه‌یلولی 2017 له شاری كه‌لار كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیری ریفراندۆم ساز بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه به باش زانراوه كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه نه‌كرێت.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی بارزانیش له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا، به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی وتی: "هاتنی كاك مه‌سعود بارزانی ته‌نها ده‌نگۆ بوو، چونكه به‌فه‌رمی هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كمان بۆ نه‌هاتبوو".
ئه‌مڕۆ له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به ئاماده‌بوونی بارزانی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر كه‌رنه‌ڤاڵی پشتگیری بۆ ریفراندۆم ئه‌نجامدرا كه بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ئه‌نجام بدرێت.
PM:08:25:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت