په‌رله‌مانتارێك زانیاری له باره‌ی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كاندا، دوو ته‌وه‌ریان باسكردووه و ته‌ئكیدیشیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت به زووترین كات سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند وه‌زیرێكی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه.
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆی له باره‌وه كرا، یه‌كه‌م حكومه‌ت سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵگرێت، كه بڕیارێكی نایاساییه داویه‌تی، دووه‌میش بڕیاری دامه‌زراندنی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان بدرێت".
وتیشی: "بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم درێژه‌یان هه‌بێت بۆ دانانی واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ هه‌ڵگرتنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و دامه‌زراندنی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان".
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا له‌سه‌ر چوار خاڵ گفتوگۆ كراوه و له‌سه‌ری رێككه‌وتوون ئه‌وانیش:
1. ئامادەکاری بکرێت بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان و پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان.
2. هەماهەنگی تەواو هەبێت لە نێوان حکومەت و پەرلەمان بۆ ئەو پرسانەی باسکران.
3. دوای تەواوکردنی ئەم رێکارانە پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام دەدات لەسەر ئەم پرسانە.
4. کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت لە نیوان حکومەت و لیژنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی زووتر گەڵاڵەکردنی سیستمی نوێی مووچە کە حکومەت بنەماکانی داڕشتووە.
PM:06:51:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 17204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت