كوردێك 56 كه‌س له سوتان رزگار ده‌كات
وێستگه نیوز –
كوردێكی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه شۆفێری پاسه 56 سه‌رنشینه له سوتان و گیان له‌ده‌ست دان رزگاركرد.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كرده‌وه كه كاتژمێر 9:00ی شه‌وی 13ی ئه‌م مانگه كوردێك به ناوی فه‌ره‌یدون كونجرینی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه شۆفێری پاسه 56 سه‌رنشینی رزگاركرد.
فه‌ره‌یدون كونجرینی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "من كه شۆفێری پاسم له‌نێوان هێڵی به‌رلین بۆ هامبورگی ئه‌ڵمانیا، له كاتی لێخوڕیندا به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه له توالێتی پاسه‌كه‌وه ئاگر كه‌وته‌وه".
فه‌ره‌یدون ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ پێزانینم له سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناو پاسه‌كه راسته‌خۆ لامدایه پارك".
وتیشی: "سه‌ره‌تا سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانم له هه‌ردوو ده‌رگای پاسه‌كه‌وه كرده ده‌ره‌وه و به‌ر له گه‌یشتنی تیمی فریاكه‌وتن و پۆلیس و نه‌خۆشخانه به ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناو پاسه‌كه توانیم كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌م".
ئه‌و شۆفێره كورده ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ماوه‌یه‌كه له كۆمپانیای فلیكس بوس كار ده‌كه‌م، ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوه كه به‌سه‌ركه‌وتویی و خێرا كۆنترۆڵكراوه له ماوه‌یه‌كی زۆر كوتردا".
نووسیویشیه‌تی: "كاتێك پۆلیس و تیمه‌مانی ئاگر كوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه دڵنیایان كردمه‌وه كه به‌خۆمه‌وه 57 هاوڵاتی له مردن رزگاری بووه و ده‌سخۆشییان لێكردم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه میدیاكان و له رادیۆ و هه‌واڵه‌كانی هه‌مانكاتدا باسی ئه‌وه كراوه كه شۆفێری پاسه‌كه 56 هاوڵاتی له مردن رزگار كردووه.
فه‌ره‌یدون كونجرینی راشیگه‌یاندووه كه "له كۆتایی لێپرسینه‌وه‌ی پۆلیسدا كۆمپانیای فلیكس بوس پاسێكی ره‌وانه‌كرد و پاش چوار كاتژمێر سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان گواسترانه‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ستیان".
PM:02:51:15/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت