شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە کۆبوونەوەدان
وێستگهنیوزـ
شاندە تەکنیکییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پرسی مووچەی مانگی نیسان (چوار)ی فەرمانبەران، رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی تاوتوێ دەکات.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نیسانی 2024، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری وەزارەتەکە گەیشتە بەغدا.
ئێستا شاندە تەکنیکییەکەی وەزارەتی دارایی و ههرێم بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی مووچەی مانگی نیسان (چوار)ـی فەرمانبەرانی هەرێم، رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە حکومەتی عێراق، پڕۆژەی "هەژماری من" و چەند پرسێکی دیکە؛ لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە کۆبوونەوەدایە.
رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە، "نابێت هیچ بیانوو و پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بهێڵرێتەوە تا بکرێتە بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم؛ هەر بە ئەم ئاراستەیەش ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی و شاندی دانوستانکاری راسپارد، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدراڵییەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەست هاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتی دارایی فیدراڵ".
AM:11:12:28/04/2024
ئهم بابهته 1004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت