كوڕی به‌رپرسێكی رۆژئاوای كوردستان شه‌هیدبوو
وێستگه نیوز -
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل- هه‌په‌گه، ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی ئاشكرا كرد، كه كوڕی عه‌بدولكه‌ریم ساروخان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌رێمی جزیره-یه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه، به لێدوانێكی نوسراو، ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی به‌ناوی عه‌گید ساروخان ئاشكراكرد.
له لێدوانه‌كه‌دا هه‌په‌گه ده‌ڵێت: "هاوڕێمان فه‌رماندار عه‌گید سارخان، ناسراو به 'ده‌لیل قامشلۆ'، به به‌رخۆدانێكی بێوێنه له به‌رامبه‌ر رژێمی داگیركه‌ری توركدا شه‌هیدبووه، كه له ره‌وشێكی سه‌ختدا وه‌ك فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا".
هه‌په‌گه رایگه‌یاندووه كه "له كه‌سایه‌تی شه‌هید ده‌لیل و هه‌موو هه‌ڤاڵانی شه‌هیددا، په‌یمان ده‌ده‌ین كه درێژه‌پێده‌ری خه‌باتیان بین و رێگای تێكۆشانیان په‌ره‌پێبده‌ین".
ده‌رباره‌ی كات و شوێنیی شههیدبوونهوهكهی هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه له 3ی مانگی ته‌مموزدا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، عه‌گید ساروخان، كوڕی عه‌بدولكه‌ریم ساروخان-ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌رێمی جزیره-یه له رۆژئاوای كوردستان.
PM:02:54:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3150
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت