شه‌ڕڤانان گه‌وره‌ترین كۆمپانیای غازی سوریایان گه‌مارۆ دا
وێستگه نیوز -
شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زۆر توانییان چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له له گه‌وره‌ترین كۆمپانیای غازی سوریا گه‌مارۆ بده‌ن.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه كه شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زۆر له درێژه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانیاندا چه‌كدارانی داعشیان له هه‌ردوو كۆمپانیای عه‌زبه و كۆنیكۆ كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای غازی سوریان، ئابڵوقه داوه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت پرۆسه‌ی گه‌رده‌لولی جه‌زیره كه له 9ی ئه‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زۆره‌وه ده‌ستی پێكرد به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له پێشڕه‌ویدان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له سه‌عات 1:30 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانان پێشڕه‌وییان كرد و چه‌كدارانی داعشیان له دوو كۆمپانیای ستراتیژیدا گه‌مارۆ دا كه بریتین له كۆمپانیاكانی عه‌زبه و كۆنیكۆ كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری دێره‌زۆره‌وه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانی داعشدا له ده‌وروبه‌ری كۆمپانیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌ڕڤانان گورزی قورسیان له چه‌كدارانی داعش داوه.
AM:10:53:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4654
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت