یەکێتی ئەوروپا یارمەتیی مرۆیی دەنێرێت بۆ بۆرما

‌موسوڵمانەكانی بۆرما بارودۆخیان لەئەوپەڕی خراپیدایە

وێستگە نیوز-

کاتێرین رەی، وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە رایدەگەێنێت، دۆخی موسڵمانانی بۆرمایان بەجددی وەرگرتووەو هاوکارییان دەکەن.

کاتێرین رەی دەڵێت "لەگەڵ بەنگلادیش لە پەیوەندیدان بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی، بەڵام دەبێت دڵنیابن یارمەتییەکە دەگاتە لێقەوماوان.

ماوەیەکە دووبارە شەڕ لەنێوان موسڵمانانی بۆرما و سوپا و بودییەکانی ئەو وڵاتە سەریهەڵداوەتەوە، بەهۆی ئەوەش موسڵمانان کەمینەن و لەوان بێهێزترن "کۆمەڵکوژ و دەربەدەر دەکرێن".

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانيش، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 123 هەزار موسڵمان ئاوارەبوون، سەدانیشیان کوژراون و سوتێندراون.

رووداوەکە لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوەو خەڵکی کوردستانیش بەشێوەیەکی فراوان ئیدانەی کۆمەڵکوژی موسڵمانانی بۆرما دەکەن و هاوسۆزییان بۆ دەردەبڕن، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانیش بەفەرمی ئیدانەی کردووە.

پێش یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا بۆ هاوکاریکردنی موسڵمانانی بۆرما چوار هەنگاوی گرتنەبەر، یەکێک لە هەنگاوەکان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو لەگەڵ ئۆنگ سان سوو، سەرۆکوەزیرانی بۆرما و داوای دەستبەجێ راگرتنی "کۆمەڵکوژی"یەکەی کرد.

بڕیاریشە لەسەر راسپاردەی ئەردۆغان، رۆژی چوارشەممە 6-9-2017 مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ هاوکاریکردنی موسڵمانانی بۆرما بچێتە بەنگلادش.

لەسەردانەکەیدا چاوش ئۆغڵو داوا لە بەنگلادش دەکات سنورەکانی بەڕووی ئاوارە موسڵمانەکانی بۆرما بکاتەوەو بڕیاریشیداوە هەموو خەرجی ئاوارەکان لە ئەستۆ بگرێت.


PM:05:23:05/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو