به ڤیدیۆ.. بزنێك له مرۆڤ ده‌چێت
وێستگه نیوزـ
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بزنێك كه له روخساردا له مرۆڤ ده‌چێت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه ده‌یان هه‌زار جار ته‌ماشا كراوه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا گرته‌ی ئه‌و بزنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له گوندێكی هندستانه و لوت و لێوی به‌گشتی له مرۆڤ ده‌چێت به‌تایبه‌ت لوتی كه شێوه‌كه‌ی له شێوه‌ی لوتی بزنه‌وه دووره.
له گرته‌كه‌شدا دوو كه‌س بزنه‌كه راده‌كێشن و ده‌یانه‌وێت بزانن هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌و روخساره‌ی چییه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش یه‌كێك نوسیویه‌تی: "دۆزینه‌وه‌ی بونه‌وه‌رێكی سه‌یر له هندستان، ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه له مرۆڤ ده‌چێت و گوندێكی به ته‌واوی تۆقاندووه."
PM:01:58:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت