داعشه بیانییه‌كان به‌زۆری خه‌ڵكی كام وڵاتن
گێتی
وێستگه نیوزـ
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی زۆرترین چه‌كداری داعش له سوریا و عیراق به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی مه‌غریبی عه‌ره‌بین.
مارتن شلوف، رۆژنامه‌نوسی رۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ر له وتارێكدا نوسیویه‌تی كه به‌مدواییه 300 چه‌كداری داعشی به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان و پێنجیان له‌وانه بوون كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی شاری به‌رشه‌لۆنه‌یان ئه‌نجامدا و به ئۆتۆمبیل 13 كه‌سیان شێلا و زیاترله 60ی دیكه‌شیان بریندار كرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، نزیكه‌ی هه‌زار و 600 مه‌غریبی له‌ناو داعشدا بوون و تائێستا نیوه‌یان كوژراون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه مه‌غریبییه‌كان زۆرترین داعشی بیانین كه په‌یوه‌ندیان به‌و رێكخراوه له عیراق و سوریا كردبێت.
مارتن شلوف راشیگه‌یاندووه سه‌دان له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه گه‌ڕوانه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان بونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی له ده‌روازه‌ی ئه‌وروپادان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئیسپانیا به‌دوای ئه‌و شانه مهغریبیهدا ده‌گه‌ڕێن كه به‌رپرسن هله هێرشه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
شلوف پێی وایه كه نزیكه‌ی هه‌زار جیهادی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی داعشه‌وه بۆ تونس و مه‌غریب گواستراونه‌ته‌وه و لهدڵیاند رقێكی توندی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا هه‌یه بۆ ئه‌و شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی داعش له عیراق و سوریا.
PM:01:43:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت