هاوشێوه‌ی موسڵ داعش له سوریا كه‌سێكی فڕێدایه خواره‌وه
پۆلیسی داعش لە بازاڕەکاندا
وێستگه نیوزـ
هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانی پێشوی له شاری موسڵ، داعش له ناوچه‌یه‌كی نزیك دیمه‌شق-ی پایته‌ختی سوریا كه‌سێكی له ته‌لارێكی به‌رزه‌وه به زیندویی فڕیدایه خواره‌وه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی نوێترین وێنه‌ی كرده‌وه‌كانی داعشی له سوریا بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێكان فڕێدانه‌وه‌ی كه‌سێكه له ته‌لارێكی به‌رزه‌وه و وه‌ك سایته‌كه ئاماژه‌ی پێداوه داعش ئه‌و كه‌سه‌ی به نێربازی تۆمه‌تبار كردووه.
نێربازی له خه‌لافه‌تی داعشدا به گه‌وره‌ترین تاوان داده‌نرێت، هه‌ربۆیه‌ئه‌و رێكخراوه سزای مردنی به فڕێدانه‌خواره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ادا سه‌پاندوه.
له سزایه‌كی دیكه‌شدا داعش ده‌ستی گه‌نجێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر دزی له رۆژی روناك و له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڕیووه‌ته‌وه و وێنه‌كان دوای بڕینه‌وه‌كه‌ی پیشانداوه كه فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ گه‌نجه‌كه ده‌كرێت و ده‌ستی به باندج پێچراوه.
له سزایه‌كی دیكه‌شدا داعش گه‌نجێكی داوه‌ته‌به‌ر دار، تاوانه‌كه‌شی ته‌نها ئه‌وه بووه كه جگه‌ره‌ی كێشاوه، له وێنه‌یه‌كی دیكه‌شدا چه‌كدارانی داعش به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه كه منداڵیشی تێدایه، گولـله‌یان به پشتی سه‌ری گه‌نجێكه‌وه نراوه كه به‌پێی تۆمه‌ته‌كه‌ی لای داعش له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له وێنه‌یه‌كی دیكه‌شدا پۆلیسی داعش ده‌ركه‌وتووه كه به بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌ركیان چاودێریكردن و تۆماركردنی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و سزادانی كه‌سی تۆمه‌بتاره كه له رێنماییه‌كانی داعش لا بدات.
PM:03:12:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7131
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت