بە ڤیدیۆ.. جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا یەکەم سرودی بڵاوکردەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی ئابی 2016، جوڵانەوەی (نەخێر لە ئێستادا) یەکەم سرودی تایبەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی بڵاوکردەوە.

جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا، سرودێکی تایبەتی بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت لە پرۆسەی ریفراندۆمدا دەنگ بە نەخێر  بدەن لە ئێستادا. 

دەقی هۆنراوەکە

هەموو بە یەک دەنگ بە یەک هەڵوێست بۆ ڕیفراندۆم ئەڵێێن نەخێر
خاوەنی بڕیار و عەزمە گەلی قارەمان و بوێر
لەم نیشتیمانە تیای ئەژین زۆرێک برسی و کەمێکیش تێر
گەر ستەم و زوڵم نەبێ وڵات پڕە لە خێر و بێر
دەنگی ئێمە هاوار و ناڵەی برسییە
ڕەنگی ئێمە بۆ نیشتمان ڕووناکییە
بیری ئێمە بڕوای ناخێکی سپییە
دەنگی ئێمە سەدای خەڵکی ناڕازییە
مەشخەڵی نەخێری ئێمە کڵپە ئەسەێ و گڕ ئەگرێ
هەتا تاریکییەکەی نیشتمان بە ڕووناکییەکەی ئەگۆڕێ
لاوان دەنگی هەق هەڵبڕن تا کوردستانمان نەدۆڕێ
بە دەنگی نەخێری ئێوە چەرخی ئەم دەورە ئەسوڕێ

رۆژی 8ی ئابی 2017 جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم بە فەرمی راگەیەندرا و داوای دواخستنی ریفراندۆمی 25ی مانگی ئەیلولی کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی 7ی حوزەیران جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، لایەنە سیاسیەکانی دیکەی هەرێم لەگەڵ بارزانیدا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا رۆژی 25 ی ئەیلول ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدرێت و ئەنجومەنێکی باڵاش بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێکهێنرا لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.

جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا یەکەم سرودی جوڵانەوەکەی بڵاوکردەوە هەموو بە یەک دەنگ بە یەک هەڵوێست بۆ ڕیفراندۆم ئەڵێێن نەخێر خاوەنی بڕیار و عەزمە گەلی قارەمان و بوێر

Posted by ‎نەخێر لە ئێستادا‎ on Wednesday, August 16, 2017


PM:06:34:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو