بۆ جیابونه‌وه‌ی له زاوا، بوكێ فێڵێكی سه‌یری كرد
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی سه‌یردا كچێكی خه‌ڵكی عه‌ره‌بستانی سعودی به هاوكاریی هاوڕێیه‌كی په‌نای بۆ فێڵێكی ترسناك برد تا له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی جیابێته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای تائیف كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ و هاوڕێكه‌یان ره‌وانه‌ی خانه‌ی كچان له شاری مه‌ككه كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌نای بۆ فێڵێكی سه‌یر بردووه تا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌دیا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
چیرۆكه‌كه به‌وجۆره‌یه كه كچه‌كه به ته‌له‌فۆن به ده‌ستگیرانه‌كه‌ی وتووه بۆ ته‌واوكردنی پێداویستییه‌كانی زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان روو له ناوچه‌یه‌ك بكات كه بۆی دیاریكردووه، ئینجا دوو كوڕی راسپاردووه كه رێگای پێ بگرن.
كاتێك ده‌ستگیرانی كچه‌كه به‌ڕێگاوه بووه بۆ شوێنی دیاریكراو، دوو كوڕه‌كه به جلوبه‌رگی پۆلیسه‌وه هاتونه‌ته‌سه‌ر رێگای و تا توانیویانه لێیانداوه و پاشان جله‌كانیان له‌به‌رداكه‌ندووه و به روتی وێنه‌یان گرتووه و بڕی 20 هه‌زار ریاڵی سعودیشیان لێسه‌ندووه.
دوای روداوه‌كه زاوا چووه‌ته‌لای پۆلیس و سكاڵای كردووه، له‌وه‌ش سه‌ری سوڕماوه كه له‌لای پۆلیس داواكراو نییه و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه، هه‌ربۆیه داوای له به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان كردووه مافی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره ده‌ستگیر بكه‌ن.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا زاوا وتویه‌تی به‌ره‌و لای ده‌ستگیرانه‌كه‌ی رۆیشتووه و له رێگه ئه‌و كاره‌ی به‌سه‌ر هاتووه، بۆیه پۆلیس كچه‌ی بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیس كردووه، له‌وێ كچه‌كه نكوڵیی له‌وه كردووه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه كردێت، به‌ڵگه‌شی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌وكاته‌دا تێدا نییه، چونكه خۆی پێشتر په‌یوه‌ندییه هاتوو و رۆشتووه‌كانی سڕیووه‌ته‌وه.
له‌و رۆژه‌ی كه بڕیاربوو كوڕ و كچه‌كه زه‌ماوه‌ند بكه‌ن، پۆلیسی سعودیه دوو گه‌نجی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژكردنه‌سه‌ر گه‌نجێكی دیكه ده‌ستگیر كرد، ده‌ركه‌وت دوو گه‌نجه‌كه ئه‌وانه‌ن كه ئازاری زاوایانداوه، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و كاره‌یان له‌سه‌ر داوای كچه‌كه كردووه.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا پۆلیس بوكێی بانگهێشت كرد و ئه‌ویش به گریانه‌وه دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌وه كرده‌ی خۆیه‌تی و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ئه‌و پلانه‌یان داناوه.
PM:06:10:13/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت