مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك خه‌و به ریفراندۆمه‌وه ده‌بینێت
وێستگه نیوزـ
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌وڵكه‌وت زاهیر ده‌ڵێت كه "پرسی به په‌روه‌ردگار كردووه و كه خه‌وێكی خۆش به ریفراندۆمه‌وه ببینێت و داوایكردووه كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم خێری تێدایه به به‌ڵێ پێی بده‌یت و ئه‌گه‌ر خێرشی تێدا نییه، به نه‌خێر پێی بده‌یت."
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی هه‌ڵكه‌وت زاهیر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده رایگه‌یاندووه كه چه‌ند به‌رهه‌مێكی بۆ ریفراندۆم ئاماده كردووه و وه‌ك چۆن خۆی به "به‌ڵێ" ده‌نگ ده‌دات، ویستویه‌تی رای مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌كیش له باره‌ی ریفراندۆمه‌وه بزانێت، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتویه‌تی كه خه‌ڵكێكی زۆر په‌یوه‌ندیی پێوه كردووه و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردووه له‌گه‌ڵ "نه‌خێر"ه یان له‌گه‌ڵ "به‌ڵێ".
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك وتویه‌تی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته "پرسی په‌روه‌ردگار كردووه بزانێت ئه‌و چیی پێ ده‌ڵێت و داوایكردووه كه پێی پیشان بدات ئه‌گه‌ر ریفراندۆم خێری تێدایه خه‌وێكی خۆش ببینێت و دڵی خۆش بێت"، وه‌ك ناوبراو وتویه‌تی: "دواتر هه‌مان شه‌و خه‌وێكی بینیووه و بینیویه‌تی كه ماڵ و منداڵی به‌ره‌و حه‌ج رۆشتون و جلی حه‌جیان له‌به‌ردابووه".
ده‌شڵێت كه دواتر خه‌وه‌كه‌ی بۆ چه‌ند كه‌سێك گێڕاوه‌ته‌وه و پێیان وتووه كه ئه‌و خه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه دەبێت له‌گه‌ڵ ریفراندۆم بیت و "كوردستان پێویستی به كه‌سانی وه‌ك تۆیه".
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه به "به‌ڵێ" ده‌نگ به ریفراندۆم بدات و داواشیکردووە هەمووان دەنگ بە "بەڵێ" بدەن، "چونكه وەک خۆی دەڵێت: "پرسی به خودا كردووه و ئه‌وه قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه و قسەی ئەو نییە و خوا پێی خۆشه كورد له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی خۆی بێت."
له كۆتایی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر دوپاتیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "كه‌واته ده‌نگی هه‌ردوكمان به (به‌ڵێ)یه بۆ ریفراندۆم".
هاوڕیان سڵاو
مامۆستا عەلی کەڵەک ..بە بەڵێ دەنگ دەدات بە ریفرانۆم
ئەمڕۆ بەرواری 12/8/2017 لەسەردانێکی دۆستانەدا
Posted by Halkawt Zaher on Saturday, August 12, 2017
AM:12:25:13/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4059
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت