حاجییه‌كی عیراقی به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له سعودیه‌وه به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حاجییه‌كی ئافره‌تی عێراقی خه‌ڵكی شاری سه‌ماوه‌ی باشوری عێراق به‌ناوی (ئایه مه‌جید محه‌مه‌د) ته‌مه‌ن 62 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاشكراشیكرد كه حاجییه عیراقییه‌كه به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له‌باڵه‌خانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش حاجییه‌كی دیكه‌ی كورد كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك بوو و له‌ڕێگه‌ی عیراقه‌وه رۆیشتبووه وڵاتی سعودیه بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، گیانی له‌ده‌ستدا.
PM:08:27:10/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2293
جار خوێنراوه‌ته‌وه