هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌ڕی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ست پێده‌كات
تۆپهاوێژێكی سوپای عێراق
وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو جه‌نگی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ست پێده‌كات، وتیشی، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیان به دانانی كاتژمێر سفری جه‌نگه‌كه نییه.
ماجد عه‌زاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ته‌واوكراون، وتیشی، قسه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوبووه‌وه گوایه مانگی داهاتوو شه‌ڕی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه نییه‌و دیاریكردنی كاتژمێر سفر په‌یوه‌ندی به‌فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و پڕۆسه هاوبه‌شه‌كانه‌وه هه‌یه.
عه‌زاوی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه هه‌فته‌ی داهاتوو جه‌نگی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام بۆ دیاریكردنی واده‌ی ته‌واو، بڕیاری كۆتایی بۆ فه‌رمانده‌كان و بارودۆخی سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له 25ی ته‌مموزی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی وه‌زیرانى عيراق پلانێكی تایبه‌تی بۆ رزگاركردنی ته‌له‌عه‌ر راگه‌یاند.
PM:05:29:10/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1811
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت